بومەلەرزەیەك لە سنوری ئەفغانستان و پاكستان روویدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، لە ناوچە شاخاوییەكانی هندوكەش لە ویلایەتی بەدەخشانی ئەفغانستان بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6,8 پلە بەپێوەری ریختەر و بە قوڵی 184 كیلۆمەتر ژێر زەوی روویداوە و تا ئێستاش زیانەكانی بەوردی نەزانراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان و چەند ناوچەیەكی دیكەی ئەو وڵاتە، خەڵك هەستی بە بومەلەرزەكە كردووە و لە ترسان لە ماڵەكەیان چوونەتە دەرەوە.

ساڵی رابردوو بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6,1 پلە بەپێوەری ریختەر ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ئەفغانستانی هەژاند و بەوهۆیەوە زیاتر لە هەزار كەس گیانیان لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا