دوای بڕینی لەلایەن تورکیاوە، روسیا ئاو بۆ رۆژئاوای كوردستان دەگەڕێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری حەسەکە لە رۆژئاواى كوردستان، سوپاسی سوپای ڕوسیای کرد سەبارەت بەو ڕۆڵەی هەیانبوو لە کردنەوەی ئاوی وێستگەی ئەلوک بۆیان.

غەسان خەلیل پارێزگاری حەسەکە لە رۆژئاواى كوردستان سوپاس و پێزانینی بۆ سوپای ڕوسیا دەربڕی، دوای ئەوەی دووبارە ئاوی وێستگەی ئەلوکیان کردەوە بۆیان، کە زیاتر لە مانگێک بوو لە لایەن سوپای تورکیاوە ئاوەکە بڕابوو.

ئاماژەی بەوەشدا، سوپای ڕوسیا لە سوریا بەرژوەندیە نیشتیمانیيەکانی سوریایان لەبەر چاو گرتووە، هەروەها رۆڵی سەرەکیان هەبووە لە چارەسەر کردنی جیاوازیيەکان لەگەڵ تورکیادا، دووبارە ئاوی ئەلوکیان گەڕاندۆتەوە بۆ سوریا.

پێشتر ئاو لە لایەن وێستگەی ئەلوکەوە بۆ شاری حەسەکە دابین دەکرا، هەتا ئەو کاتەی سوپای تورکیا کۆنترۆڵی ناوچەکەی کرد لە کاتی ئۆپەراسیۆنی بەهاری ئاشتی ئەنقەرە، لە ناوچە سنوریەکانی باکوری سوریا لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا.

بەڵام ئێستا جیاوازی هەیە لە نێوان لایەنە تورکی و سوریەکاندا، لەسەر چۆنیەتی ڕێکخستنی کارکردنی وێستەگەکە، سوپای ڕوسیاش جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە ڕێگەی دیالۆگەوە دەکرێت کێشەکان چارەسەر بکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا