پۆڵه‌تیك پرێس:
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، 100 په‌رله‌مانتار واژۆیان بۆ بانگهێشتكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان كۆكردوه‌ته‌وه په‌یوه‌ست به ڕێككه‌وتنی 50 ساڵه‌ی هه‌رێم و توركیا.
غالب محه‌مه‌د، كه خۆی یه‌كێكه له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی واژۆی بۆ بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان كردووه به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت واژۆكان له 100 په‌رله‌مانتار زیاتر ببێ و ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقی بكه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تا چه‌ند هه‌وڵی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بۆ بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتی، “په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سته‌وه‌ستانه به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌ته، بۆیه ئێمه له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌وه هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین”.
هه‌رچه‌نده هیچ ده‌قێكی ده‌ستووریی و یاسایی نییه بۆ ناچاركردنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ببێت، به‌ڵام له‌یاسای هه‌مواركراوی په‌رله‌مانی عێراق كه ساڵی 2017 هه‌مواركراوه‌ته‌وه، ئاماژه به بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مانی عێراق دراوه، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران داوای ئاماده‌بوونی بكه‌ن.
په‌رله‌مانتارانی عێراق ده‌یانه‌وێت ئه‌گه‌ر نه‌توانن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان بانگهێشتی په‌رله‌مان بكه‌ن، ئه‌وا له‌ڕێگه‌ی بانگهێشتكردنی وه‌زیری نه‌وتی عێراق و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆوه، پرسی ڕێككه‌وتنی 50 ساڵه‌ی هه‌رێم و توركیا تاوتوێبكرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره نه‌یشارده‌وه به‌هۆی بوونی كوردێك له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، كه به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانه، ڕه‌نگه هه‌وڵبدرێت ئه‌و بابه‌ته ڕێچكه‌ی یاسایی خۆی وه‌رنه‌گرێت.
به‌وته‌ی غالب محه‌مه‌د، “پرسی نەوت و رێکەوتنی بەناو پەنجا ساڵی یەکێکە لە مەترسییە سەرەکییەکان لەسەر ئایندەی هەرێمی کوردستان و پرسی موچەخۆران، بۆیە دەبێت چارەسەری کۆتایی بۆ ئەم پرسە بکرێت”.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، ئەم هەنگاوە هەوڵێکی یاسایی و دەستوری یە تا لە رێگەی بەغدا-ەوە بتوانرێت پرسە گرنگەکانی نەوت و موچە بەرەو چارەسەر بروات .