عێراق هاوردەی یارییە ئاگرینەکان قەدەغە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عێراق لیژنەیەکی ئەمنی پێکدەھێنێت بۆ کۆنترۆڵکردن و راگرتنی ھاوردەی یارییە ئاگرینەکان کە لە بۆنە و ئاھەنگەکاندا بەکاردەھێنرێت.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە، لیژنەیەکی ھاوبەشیان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و بازرگانی و دەستەی دەروازە سنووریەکان پێکھێناوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ھاوردەکردنی یارییە ئاگرینەکان.

عەبدولزەھرە ھنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندان دەڵێت، ئامانج لە کۆنتڕۆڵکردنی ھاوردەی یارییە ئاگرینەکان و کەرەستە پەیوەندیدارەکان ئەوەیە کە زیان و مەترسی لەسەر ھاووڵاتییان کەم بکرێتەوە.

لە ئاھەنگەکانی شەوی سەری ساڵدا 132 کەس بەھۆی یارییە ئاگرینەکان لە عێراق برینداربوون، لە ھەرێمی کوردستانیش 85 کەس بە رووداوە جیاجیاکان برینداربوون کە ھەندێکیان بە یارییە ئاگرینەکان بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا