لەبارەی چاپکردنی زیاتر لە 17 ملیۆن کاغەزی دەنگدان کۆمسیۆن ڕوونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە18ی کانونی یەکەم، کۆمسیۆن لەبارەی چاپکردنی زیاتر لە 17 ملیۆن کاغەزی دەنگدان ڕوونکردنەوە دەدات، لەکاتێکدا زیاتر لە 16 کەس مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا هەیە.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی میدیایدا ئاشکرایکرد،” لەهەموو هەڵبژاردنێکدا کۆمسیۆن کاغەزی یەدەگ چاپ دەکات، هاوشێوەی هەموو ئەو ئامێر و پێداویستیانەی کە بەکاردەهێنرێن، بەمەبەستی ئامادەبوون بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو”.

ئاماژەی بەوەکرد، کاغەزە زیادەکان لەدوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردن بەتەواوەتی پاک دەکرێنەوە و دەچنە کۆگان، لەوێ ژمارەی کاغەزی دەنگدانی ناو سندوقەکان لەگەڵ ژمارەی دەنگدەرە راستەقینەکان کە لە وێستگەکان تۆمارکراون هاوتا دەکرێن.

ئەمڕۆ 18ی کانونی یەکەم، هەڵبژاردنی گشتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کاتژمێر 7ی بەیانی دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، دواتر لەدوای 24 کاتژمێر لە داخستنی سندوقەکانی دەنگدان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕادەگەیەندرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا