بڕینی موچەی نایاسایی 50 ملیار دینار بۆ حكومەت دەگەڕێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەپێی ئەو داتایانەی كە حكومەتی هەرێم لەرێگەی سیستمی بایۆمەترییەوە دەستی كەوتووە زیاتر لە 100 هەزار كەس موچەی نایاسایی وەردەگرن و بڕیارە موچەی سەرجەمیان ببڕدرێت.

سەعید مستەفا جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، یەكێك لە بنەماكانی پرۆسەی چاكسازیی زیادبوونی داهاتە تائێستاش موچەی 26 هەزار كەس راگیراوە كە بەنایاسایی مووچەیان وەرگرتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ئەو راپۆرتەی حكومەت ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستانی كردووە و بە پێی یٔەو داتا سەرەتاییانەی لەبەردەست حكومەتە بە پشتبەتن بە سیستمی بایۆمەتری 106 هەزار موچە خۆری نایاسایی هەیە.

وتیشی، “ئەگەر هەریەكێك لەو موچەخۆرانە مانگانە 500 هەزار موچەیان وەرگرتبێت، ئەوا بەبڕینی موچەكانیان دەتوانرێت 50 ملیار دینار بؤ خەزێنەی حكومەت بگەڕێندرێتەوە.

لەچەند رۆژی رابردودا و لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسایی چاكسازیدا حكومەتی هەرێم موچەی زایاتر لە 26 هەزار كەسی راگرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا