پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، لەسەر پردی کۆماریی لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق، سێ خۆپیشاندەر بریندار بوون.
ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، بەهۆی بەردهاویشتنی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان، سێ خۆپیشاندەر بریندار بوون.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2022، وەک یادکردنەوەیەک بۆ خۆپیشاندانەکانی تشرینی 2019، خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و هێزە ئەمنییەکانیش سەرجەم دەروازەکانی ناوچەی سەوزیان داخست.