ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس: كێشەكانی عێراق دۆخەكە بەرەو ناسەقامگیری زیاتر دەبات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە بەشداری سەرۆك و رێبەرانی زیاتر لە 130 وڵات، لوتكەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە نیویۆرك دەستیپێكرد، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكانیش لەبارەی دۆخی جیهان و بەردەوامی قەیرانەكان هۆشداریدا و رایگەیاند، قەیرانەكان لە زیادبوندان و چارەسەركردنیان ئاسان نیە، هەروەها بەردەوامی كێشە سیاسییەكانی عێراقیش دۆخەكە بەرەو ناسەقامگیری زیاتر دەبات.

لە 77ەمین كۆبونەوەی لوتكەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان دۆسییەكانی جەنگ، قەیرانی خۆراك، ئاوارەكان، قەیرانی وزە، برسیەتی، گۆڕانی كەشوا و چەند دۆسییەكی دیكەی جیهانی تاوتوێ دەكرێن.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە بەردەم كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان وتارێكی پێشكەش كرد و ئاماژەی بەوەكرد، نەبونی دیالۆگ جیهان بەرەو قۆناغێكی دیكەی سەخت دەبات، لە كاتێكدا قەیرانەكان لە زیادبوندان و چارەسەركردنیان ئاسان نیە، دابەشبونی زیاتری جیۆپۆلەتیكیش لە بەرژوەندی دیموكراسی و وڵاتاندا نیە.

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان وتی، دەبێت هەموان لە هەوڵی كەمكردنەوەی هەژاری و برسییەتیدا بن، هەروەها بەهۆی ئەوەی گرانبونی سوتەمەنی لە ئەنجامی شەڕی ئۆكرانیاوەیە، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت لەماوەی داهاتو قەیرانی سوتەمەنی زیاتر دروست ببێت.

پەیوەست بە دۆخی عێراقیش باوەڕیان وایە كێشە سیاسییەكانی عێراق دۆخەكە بەرەو ناسەقامگیری دەبەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا