ئەوروپا هۆشداری قەدەغەكردنی هەدەپە دەداتە توركیا

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی ئەوروپا لەسەر هەوڵەكانی توركیا بۆ داخستنی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە هاتە دەنگ و رایگەیاند، داخستنی هەدەپە كێشەیەكی گەورەیە.

ماریا پێچێنۆڤیج ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی ئەوروپا رایگەیاند، هۆشداریان داوەتە توركیا بۆ ئەو هەۆنەی كە بۆ داخستنی هەدەپە گرتویەتیەبەر، چونكە پارتە سیاسییەكان پارێزبەرندی دادگای ئەوروپیان هەیەو مافەكانیان پارێزراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، قەدەغەكردنی پارتی سیاسی رێكارێكی زۆر توندەو ناكرێت بیانوو بۆ داخستنی هەدەپە هەبێت، لەبەرئەوەی هەنگاوی لەوشێوەیە بنەماكانی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی ئەوروپا پێشێل دەكات.

پێشتریش ئەمریكا دەسەڵاتدارانی توركیای ئاگاداركردەوە كە پەنا بۆ داخستنی هیچ پارتێكی سیاسی لە وڵاتەكەیدا نەبات.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، برۆژی 17ی ئەم مانگە بەكیر شاهین سەرۆكی داواكاری گشتی توركیا بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، داواكارییەكیان بۆ داخستنی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ئاڕاستەی دادگای باڵای دەستوری وڵاتەكەیان كردووە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو داوایەیان وەك كاردانەوەیەكە بەرامبەر لێدوانی پەرلەمانتار و بەرپرسانی ئەو حزبە كە یەكێتی خاكی توركیا دەكەنە ئامانج.

ماوەی چەند ساڵێكە حكومەتی توركیا لەڕێی داواكاری گشتییەوە و بە بیانووی بوونی پەیوەندیی بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ـەوە، هەوڵی قەدەغەكردن و داخستنی هەدەپە دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا