تورکیا ئامێدی بۆردوومان کرد

پۆڵەتیک پرێس:

جارێکی دیکە هێزەکانی تورکیا قەزای ئامێدییان بۆردوومان کرد و تا ئێستاش نازانرێت بەهۆی بۆردوومانەکەوە چ زیانێک بەر ناوچەکە کەوتووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، فڕۆکەکانی تورکیا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی دووجار لەسەر یەک چیای مەتین و چیای گارەیان بۆردوومان کردووە لە سنووری قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک.

ئەوەش هاتووە، ئامانجی تورکیا لەو بۆردوومانانە بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە لەو ناوچانە.

رۆژانە تورکیا هێرشی ئاسمانی دەکاتە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەبیانووی ئەوەی گوایە لەو ناوچانە بارەگای ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوونیان هەیە، بەهۆی ئەم هێرشانەشەوە چەندین زیانی گیانی و ماددی بە هاوڵاتیان و خاکی هەرێم گەیاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا