ئەنجومەنی دادوەریی عێراق بەفەرمی وەڵامی سەدر دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی دادوەریی باڵای عێراق بە فەرمی وەڵامی داواکارییەکەی سەدری دایەوە و ڕایگەیاند، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی دادوەریی باڵای عێراق وەڵامی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدری دایەوە و جەختی لەوە کردەوە لە دەسەڵاتی ئەودا نییە پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێنێتەوە.

ئەم وەڵامەی ئەنجومەنی دادوەری باڵای عێراق دوای ئەوە دێت لەماوەی ڕابردوودا موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای لە دەسەڵاتی دادوەریی عێراق کرد پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا