كازمی جەخت لەداخستنی دەروازە سنورییە نافەرمییەكان دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەروازە سنوورییە نافەرمییەكان كاریگەری نەرێنییان كردووەتە سەر دۆخی ئابوری نیشتیمانی و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و پێویستە سەرجەمیان دابخرێن.

مستەفا كازمی لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ عومەر وائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق، جەختی لەسەر داخستنی دەروازە سنورییە نافەرمییەكان و لێپرسینەوە لە كارمەندە گەندەڵەكان كردووەتەوە.

لە كۆبونەوەكەدا، كازمی جەختی لەسەر نەهێشتنی قاچاخچێتی و ساختەكاری و بەهەدەردانی دارایی گشتی كردووەتەوە و بوونی تاقیگەیەكیشی‌ بۆ پشكنینی كاڵا هاوردەكراوەكان لەژێر دەسەڵاتی دەزگای ناوەندی و كۆنترۆڵی جۆریدا بە پێویستزانی.

لەماوەی رابردوداو بەئامانجی رێكخستنەوەی كاری دەروازە سنورییەكان، كازمی بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی دەروازە سنورییەكانی عێراق و هەرێمی كردو بڕیاریدا كار بۆ داخستنی دەروازە نافەرمییەكان بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا