پۆڵه‌تیك پرێس:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس كۆبوه‌وه و تاوتوێی هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا كرا.
میدیای عێراقی ڕۆژی شه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ئیسماعیل قائانی ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌ردانی شاری به‌غدای كردووه و به‌نهێنی له‌گه‌ڵ كازمی كۆبوه‌ته‌وه، ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێكردنی ئه‌و هێرشه موشه‌كیه‌بووه كه میلیشیا شیعه‌كان هه‌فته‌ی ڕابردوو كردیانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا.
قائانی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ كازمی ڕێككه‌وتووه كه ئاگربه‌ستێكی نوێ له‌نێوان میلیشیا شیعه‌كان و ئه‌مریكا ئه‌نجامبدرێت، به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق كۆتایپێبهێنێت.
له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌وه غه‌سنه‌فه‌ر به‌تیخ، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ڕایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی قائانی له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق بووه.