كازمی داوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای قەرز دەكات

پۆڵەتیك پرێس
سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە حزبە سیاسییەكان كرد پەرلەمان بكەن لە تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای قەرز كە ئێستا لە پەرلەمانە.

ئەحمەد مەلا تەڵال وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، كازمی داوای لە وەزارەتی دارایی كردووە رێگەچارەی خێرا بۆ پرسی موچە بدۆزرێتەوەو پەیوەندی بە سەرجەم كوتلەو لایەنە سیاسییەكانیشەوە كردووە و داوای لێكردون پەلە بكەن لە پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای قەرز.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت پابەندە بەدابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە، سەرۆك وەزیرانیش وەزارەتی دارایی بۆ ئەو پرسە راسپاردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی دوو مانگە حكومەتی عێراق ناتوانێت لەوادەی خۆیدا مووچەی فەرمانبەران دابین بكات، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆژەیاسای قەرزی رەوانەی پەرلەمانی عێراق كردووەو داوا دەكات رێگەی بدەن بڕی 41 ترلیۆن دینار قەرز بكات.

لەبەرامبەریشدا پەرلەمان بەتایبەت لیژنەی دارایی رایانگەیاند، ئەو بڕە پارەیە زۆرەو حكومەت بۆ دابینكردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ كەمتر لەو بڕە پارەی پێویستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا