پۆڵه‌تیك پرێس
سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پرۆژه‌یاسای بودجه و پرسى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یان تاوتوێ كرد.
نووسینگه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “شه‌وى رابردوو 10ى كانوونى دووه‌م محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبۆته‌وه، به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنی بارودۆخی گشتی وڵات و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ى له ئێستادا ڕووبه‌ڕووی وڵات بوونه‌ته‌وه و ڕێگاكانی گه‌شتن به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان”.
له به‌شێكى دیكه‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه:”هه‌ردوولا گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و پاڵپشتیی ته‌واوی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانى له پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن”.
كۆبوونه‌وه‌كه له كاتێكدایه په‌رله‌مانى عێراق خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 كردووه و بڕیاره ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پرۆژه یاساكه بكات.