كازمی رەزامەندی لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابڕاوەكاندا

پۆڵەتیك پرێس

مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ كەركوك و ناوچە دابڕاوەكاندا.

بەپێی ‌نووسراوێكی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان كە واژوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی لەسەرەو ئاڕاستەی وەزارەتی بەرگری ‌و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك كراوە، ئاماژە بەوەكراوە، مستەفا كازمی رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر پێكهێنانی چوار ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچە جێناكۆكەكان.

بەپێی نووسراوەكە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە لە قەزای خانەقین دەبێت، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا لە قەزای مەخموور دەبێت و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەشی رۆژئاوای نەینەوا لە ناوچەی كەسك دەبێت، پاشان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك لە ناوچەی چیمەن دەبێت.

دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 هێزەكانی پێشمەرگە لە كەركوك و ناوچە دابڕواوەكان پاشەكشەیان كردو سوپای عێراق و هێزەكانی حەشدی شەعب لە شوێنەكانیان جێگیركران.

بڕیارەكەی كازمیش بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوەی نێوان شاندی وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان هات ئەوەش بەمەبەستی پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە لەو ناوچانەدا دروست بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا