كازمی چەند لایەنێك بەهۆكاری رووداوەكانی ناسرییە تۆمەتبار دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك وەزیرانی عێراق بەبێ ئەوەی ناوی هیچ كەس و لایەنێك بهێنێت چەند لایەنێك بەهۆكاری ئەو رووداوانە دەزانێت كە لەچەند رۆژی رابردودا لە ناسرییە روویاندا.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای كۆبونەوەی لەگەڵ تیمی قەیرانەكان رایگەیاند، چەند لایەنێك لە پشت گرژییەكانی ناسرییەوەن، داواشیكرد خۆپیشاندەران ئارام ببنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ناتوانن هەموو كێشەكان چارەسەر بكەن، بەڵام چانسی ئەوە هەیە ئاسایش و ئارامی بۆ شارەكە بگەڕێننەوە.

لەچەند رۆژی رابردودا لەنێوان ژمارەیەك خۆپیشاندەرو لایەنگرانی سەدر لە ناسرییە گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو بەهۆیەوە ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوەتەوە.

یەكێتی ئەوروپاش راگەیەندراوێكی لەسەر رووداوەكە بڵاوكردەوەو سەرەڕی دەربڕینی نیگەرانیان لە دۆخەكە، هاوكات رایانگەیاند، ئەو روداوانە دەیانگێڕنەوە بۆ ساڵی رابردو كاتێك گروپە چەكدارەكان هەوڵی بێدەنگكردنی رای شەقامی عێراقیان دەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا