پۆڵه‌تیك پرێس
له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆفرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن له‌توركیاوه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى عێراق، حكومه‌تی عێراق له‌دادگا داواى (26) ملیار دۆلار له‌توركیا ده‌كات و تا ئێستاش ئه‌و سكاڵایه له‌یه‌كێك له‌دادگاكانى فه‌ره‌نسایه وبه‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی 17ی ئەم مانگە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سه‌ردانی توركیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا كۆده‌بێته‌وه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پرسی سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم و ئه‌و داوا یاساییه‌ی عێراق تاوتوێبكرێت، كه توركیا مه‌به‌ستیه‌تی عێراق داوا یاساییه‌كه بكشێنێته‌وه.
شیروان میرزا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌فراكسیۆنى یه‌كێتى، به پۆله‌تیك پرێس-ى ڕاگه‌یاند، “هه‌رچه‌نده ئاگادارى ئه‌جێنداى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق نین، به‌ڵام باڵیۆزخانه‌ی عێراقى له‌توركیا ڕایگه‌یاندووه بابه‌تى سكاڵاكه‌ى عێراق له‌سه‌ر توركیا یه‌كێك ده‌بێت له‌ته‌وه‌ره‌كانى گفتوگۆ له‌نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا‌و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقدا”.
وتیشى:”بابه‌ته‌كه تایبه‌ته به‌عێراق و ده‌توانێت دۆسیه‌كه له‌دادگا بكشێنێته‌وه و ده‌شتوانێت بیجوڵێت، به‌ڵام له‌ئه‌گه‌رى كشانه‌وه‌یدا توركیا چ ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كات؟”.
شیروان میرزا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێویسته چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى گفتوگانى هه‌ردوو وڵات بكه‌ین چونكه نازانرێت ئایا سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌یه نه‌رمى بنوێنێت له‌و دۆسیه‌یه‌دا، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق نه‌رمى بنوێنێت لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق قبوڵى ده‌كه‌ن و ڕێگه ده‌ده‌ن به‌كازمى ئه‌و كاره بكات یاخود نا.