كازمی سەردانی هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە سبەی پێنج شەمە كازمی سەردانی هەرێم بكات و پرسی دەروازە نێودەوڵەتییەكان و سپاردنیان بە دەستەی دەروازە فیدراڵییەكان یەكلایی بكاتەوە.

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، كازمی سەردانی هەرێم دەكات و پرسی دەروازە سنورییەكان لە هەرێم یەكلادەكاتەوە.

هاوكات لەبارەی رەشنوسی بودجەی عێراق بۆ ساڵی ۲٠۲٠ ەوە رایگەیاندووە، لەئەنجومەنی وەزیران تێدەپەرێت و دەنێردرێ بۆ پەرلەمان، ئەمڕۆش بەشێویەكی نافەرمی كۆپیەكیان دەستكەوتووە.

سەردانەكەی كازمی بۆ هەرێم دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردودا هەرێم و بەغدا رێككەوتن لەسەر ئەوەی بەغدا مانگانە بڕی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم بنرێت لەبەرامبەر ئەوەشدا دەبێت هەرێم نیوەی داهاتی دەروازە سنورییەكان رادەستی بەغدا بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا