مەسرور بارزانی: هاتنی كازمی بۆ هەرێم ئەرێنی بوو

پۆڵەتیك پرێس

كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی كێشەكانی هەرێم و بەغداوە كۆتاییهات و سەرۆكی حكومەتیش رایگەیاند، سەردانەكەی ئەمدوایەی كازمی بۆ هەرێم ئەرێنی بووە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو كۆتایهات و تێیدا باس لە پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا كرا.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ هەرێم ئەرێنی بوو، “هیوادارین گفتوگۆكانی هەولێر و بەغدا بە كردەیی بگەنە ئەنجام و لەبەرژەوەندی هەردولادا بێت”.

لەكۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا قوباد تاڵەبانی جێگری سەركۆوەزیرانی هەرێمی كوردستان باسی لەوەكردووە، گفتوگۆكانی نێوان هەولێرو بەغدا بەو ئاڕاستەیە بەردەوامن كە رێككەوتنی درێژخایەنیان لێ بەرهەم بێت.

لەبەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا باس لەپرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی 2020 خرایەڕوو كە لە رۆژی 14ی ئەیلوولی 2020 ی ئەمساڵ لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسند كراو رەوانەی پەرلەمانی عێراق كرا.

دواتریش گفتوگۆ لەبارەی بنەماكانی ستراتیژی گشتی بودجەی عێراق كرا بۆ ساڵەكانی 2021 تاوەكو 2023 كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا