ئەردۆغان نامەیەكی بۆ كازمی نارد

پۆڵەتیك پرێس

باڵیۆزی توركیا نامەیەكی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی وڵاتەكەی گەیاندە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق تاوەكو سەردانی توركیا بكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی پێشوازیكردوە لە فاتح یەڵدزباڵیۆزی توركیا و لەدیدارێكدا باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵات و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندییانە كردووە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، باڵیۆزی توركیا نامەیەكی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیای رادەستی مستەفا كازمی كردووە كە لە نامەكەدا ئەردۆغان داوای لەسەرۆك وەزیرانی عێراق كردوە سەردانی توركیا بكات.

ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر كازمی سەردانی توركیای كردو لەبارەی پەیوەندییەكانی هەردولاوە لەگەڵا ئەردۆغان گفتوگۆیان كرد، بەڵام هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا لەناو خاكی هەرێم و كوژرانی دوو سەربازی عێراقی لەلایەن توركیاوە بوونە هۆی نیگەرانی كازمی و جۆرێك لە ساردبوونەوە لە نێوان هەردولا بەدیهات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا