“سورین لەسەر ئەوەی مەسرور بارزانی بۆ بابەتی پرساندن بێتە پەرلەمان”

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، سوورن لەسەر ئەوەی كە دەبێت سەرۆكی حكومەت بۆ بابەتی پرساندن بچێتە پەرلەمان و لەبارەی پرسی مووچەوە پرسیاری ئاڕاستە بكەن.

سیروان بابان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، داواكەی مەسرور بارزانی بۆ دانیشتنی پەرلەمان دوو بابەتی جیاوازە و ئەوان لەسەر بابەتی پرساندن بەردەوام دەبن تاوەكو سەرۆكی حكومەت سەردانی پەرلەمان بكات.

وتیشی، “بە هیچ شێوازێك هاتنی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان داواكاری پرساندن بەتاڵ ناكاتەوە”.

لەماوەی رابردودا 23 پەرلەمانتار واژۆیان كرد تاوەكو سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی بچنە پەرلەمان و لەبارەی پرسی دواكەوتن و لێبڕینی مووچەو خراپی دۆخی خەڵكەوە پرسیاران ئاڕاستە بكەن.

ئەو فشارانەش بوونە هۆكاری ئەوەی مەسرور بارزانی خۆی داوای دانیشتنێكی تایبەت بكات و لەبارەی پرسی رێككەوتن لەگەڵ بەغدا وتارێك پێشكەش بكات، هاوكات بڕیارە ئەمڕۆ واژۆی 23 پەرلەمانتارەكە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا