مەسرور بارزانی: پێكوتە وەربگرن و كوردستان بپارێزن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی هەرێم تائێستا توانیویەتی ملیۆنێك ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا دابین بكات، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەكات “ئەركی خۆتان جێبەجێبكەن” و ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن.

مەسرور بارزانی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: “تا ئێستا زیاتر لەملیۆنێك پێكوتەی كۆرۆنامان دابینكردوە، ئێستاش نۆرەی ئێوەیە ئەركی خۆتان جێبەجێ بكەن، پێكوتە وەربگرن و كوردستان بپارێزن”.

بەپێی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تا ئێستا دوو ملیۆن و 725 هەزار و 758 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، 276 هەزار و 583 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و 5 هەزار و 167 توشبوو گیانیان لە دەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا