پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: ئێستا ئێمە دەبینین كە چەندین مافی دەستووری خەڵكی كوردستان و هەرێمی كوردستان پێشێل كراون و پێشێل دەكرێن.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: من لەوە دەستپێدەكەم كە لە رۆژی 10ی 7ی 2019، ئەو رۆژەی كە سوێندی یاساییم خوارد، بەرگری لە هەموو مافە دەستوورییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بكەم، بە هەمان شێوە هەموو بەرپرسانی تریش لە سەرۆكایەتی هەرێم، لە پەرلەمان، لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرە بەڕێزەكان و ئەندامانی پەرلەمان، هەموویان ئەو سوێندە یاساییەیان خواردووە، ئێستاش ئێمە دەبینین كە چەندین مافی دەستووری خەڵكی كوردستان و هەرێمی كوردستان پێشێل كراون و پێشێل دەكرێن.
سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: ئەو بڕیارەی ئەمجارەی ئەم دادگایە (دادگای فیدراڵی) داویەتی، دژی هەموو بنچینە دەستوورییەكانە و گۆڕانكارییە لەو ماددە دەستوورییانەی ئەو مافەیان بە خەڵكی كوردستان داوە كە چۆن ئیدارەی ئەو دۆسیەیە بكەن، ئەمە بڕیارێكی سیاسییە و بە هیچ شێوەیەك لە بەرژەوەندی خەڵكی عێراقدا نییە.
سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان جەختی لەوەش كردووەتەوە، بڕیارەكەی دادگاكە تاكلایەنەیە و بێلایەن نییە و رەتیدەكەنەوە و مافە دەستورییەكانی خەڵكی هەرێم پێشێل كراون و بەرگری لەو مافانە دەكەن.
مەسرور بارزانی باسی لەوەکرد نەبوونی ئەنجومەنی فیدراڵی هۆكاری زۆربەی كێشەكانی ئێمەو بەغدایە، دانه‌مه‌زراندنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته نێوان هه‌رێم یان پارێزگاكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی، بۆیه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی رێز له ده‌ستوور بگیرێت، ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ی كه هاتوون، هه‌موویان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌وه نه‌بێت كه لە به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكدا بێت مادده‌یه‌كی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت. یان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی پێیوایه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه، نادیده بگیرێت.
ئه‌وه‌شی وت، “له هیچ بڕگه‌یه‌كی ده‌ستوریدا نه‌هاتوه، كه بڵێت دادگای فیدراڵی کە له كاتی یاسای حكومه‌تی راگوزه‌ردا پێکهاتوه، ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستور بدات، گریمان ده‌ستوره‌كه به‌و شێوه‌یه‌ش بێت، واتا ئه‌م دادگایە به شێوه‌یه‌كی ده‌ستوریش رێكبخرێت، هیچ دادگایه‌ك بۆی نییه مادده‌یه‌كی ده‌ستوری بنوسێته‌وه، رێكاری گۆڕانكاری له مادده‌كان ده‌ستوردا، له ده‌ستور خۆیدا دیاریكراون، كه به چ شێوه‌یه‌كه، كه‌واته هیچ دادگایه‌ك شه‌رعیه‌تی ئه‌وه‌ی نییه، كه ماددە ده‌ستورییه‌كان بگۆڕێت”.
سەرۆکی حکومەت ئاشکرشیکرد له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی، دیسان ده‌ڵێمه‌وه ئێمه ئاماده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بكه‌ین، بۆ گه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌رێكی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی، كۆتایی به‌م كێشانه بهێنین، ده‌ستوور حه‌كه‌م بێت، ده‌ستوور ماف و ئه‌ركه‌كانی ئێمه دیاری بكات، به هه‌ردوولاشه‌وه، ئێمه پابه‌ندی ته‌واو به ئه‌و ماف و ئه‌ركه ده‌ستووریانه‌ی خۆشمان ده‌كه‌ین، تا ئه‌و كاته به‌پێی ده‌ستوور و یاسای په‌رله‌مانی كوردستان كه ئێمه پێیه‌وه پابه‌ندین پێی، له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین.
لێتانیش ناشارمه‌وه گفتوگۆم هه‌بووه له‌گەڵ به‌رپرسانی عێراق و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، پرسیارم كردووه ئایا حكومه‌تی عێراقی ئاماده‌یه پابه‌ندی دارایی خۆی به‌رامبه‌ر به هه‌رێم جێبه‌جێ بكات، گوتیان نه‌خێر پاره‌مان نییه و ناتوانین ئه‌و بڕه پاره‌یه دابین بكه‌ین. باشه ده‌توانن ئه‌و بڕه نه‌وته هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن، گوتیان نه‌خێر ئێمه توانای ته‌كنیكیمان نییه ئه‌وه‌ش بكه‌ین، ئێ باشه ئه‌و بڕیاره كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراق دایه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كوردستانیش به خه‌ڵكی عێراقیش ناسراون، بۆ ئه‌و غه‌دره ده‌رحه‌ق به خەڵكی كوردستان بكرێت، تۆ خۆت نه‌توانی هیچ پابه‌ندییه‌كی دارایی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان جێبه‌جێ بكه‌یت وه‌كو حكومه‌تی فیدراڵی و رێگه‌مان لێبگرێت، ئه‌و مافه‌شمان لێوه‌ربگرنه‌وه ئه‌ی ئه‌م وڵاته چۆن به‌ڕێوه‌بچێت؟.