پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
باڵیۆزی عێراق له‌كوه‌یت ئاشكرایكرد، هه‌فته‌ی داهاتوو مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌ردانی كوه‌یت ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی ئابی 2021 ، مونهه‌ل سافی باڵیۆزی عێراق له كوه‌یت له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جاسم سه‌قه‌ر سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو مسته‌فا كازمی به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته كوه‌یت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، مونهه‌ل سافی باڵیۆزی عێراق له كوه‌یت له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جاسم سه‌قه‌ر سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی كوه‌یت ، چه‌ندین بابه‌تی گرنگی نیوان عێراق و كوه‌یتیان تاوتوێكردووه، هاوكات راشیگه‌یاندوه، “مسته‌فا كازمی كازمی هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی كوه‌یت ده‌كات و ژماره‌یه‌ك دیداره له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانانی كوه‌یت ئه‌نجامده‌دات، به‌مه‌به‌ستی به‌گه‌ڕخستنی كار و پرۆژه‌كانیان له عێراق.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، مونهه‌ل سافی باڵیۆزی عێراق له كوه‌یت راشیگه‌یاندووه، كوه‌یت رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له بونیادنانه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ی عێراق و وه‌به‌رهێنان له‌بواره‌كانی پیشه‌سازی و بازرگانیدا و ئه‌وه‌ش واده‌كات ئاسانكاری زۆر بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانانی كوه‌یت له‌عێراق بكرێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، هه‌ردوولا بسیان له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان عێراق و كوه‌یت كردووه له‌ڕووی ئابووری و چه‌ندین بواری دیكه‌وه.