كازمی: هەڵەی زۆر لە یاسای قەرزدا هەیە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پرۆژەیاسای قەرز هەڵەو كەموكوڕی زۆری تێدایەو لەگەڵ پەرلەمان گفتوگۆ دەكەن بۆ چارەسەركردنیان.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە هەڵەو كەموكورتییەكانی ناو پرۆژە یاسای قەرز چارەسەر بكەن و كاری لە پێشینەی حكومەتەكەی ئاسانكاری و گرتنەبەری رێوشوێنی پێوستە بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە عێراق.

كازمی لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە وەزیرەكان هەماهەنگ و هاوكاری وەبەرهێنەران بن تا كارەكانیان ئەنجامبدەن.
لەماوەی رابردودا بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی كورد پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پرۆژە یاسای كورتهێنانی داراییدا.

بەپێی پرۆژە یاساكە تا رێككەوتنی هەرێم و بەغدا نەكرێت رێگە نادرێت حكومەت هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم بنرێت، هەروەها بڕی قەرزەكەیان لە 41 ترلیۆنەوە بۆ 12 ترلیۆن دینار كەمكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا