كازمی: كار بۆ ئەوە دەكەین هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختی لەوەكردەوە، كار بۆ ئەوە دەكەن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەو وادەیەدا ئەنجام بدرێت كە بۆی دیاریكراوە.

مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا رایگەیاند، دەیانەوێت ئابوریی عێراق لە رووخان بپارێزن، بۆیە وەرەقەی سپییان بۆ چاكسازی پێشكەش كرد.

ئەوەش دەخاتەڕوو، كار بۆ ئەوە دەكەن هەڵبژاردنی پێشوەخت و دادپەروەرانە لەكاتی خۆیدا بكرێت.

وتیشی، “هیوادارین بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكە بەجۆرێك بێت كە خواست و ئاواتەكانی گەلی عێراق جێبەجێبكات”.

ماوەی چەند رۆژێكە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێك لە ئەوروپایەو لەگەڵ سەرۆك و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی فەڕەنساو ئەڵمانیاو بەریتانیا كۆبوەتەوە، ئەوەش بە ئامانجی زیاتركردنی پەیوەندی و هەماهەنگی عێراق لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا بەتایبەت لەبوارەكانی وەبەرهێنان و تەندروستی و پەروەردەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا