پۆڵەتیك پرێس
سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمییەكانی دەركرد.
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەفەرمی بڕیاری داخستنی سەرجەم دەروازەنافەرمیەكانی دەركردو فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانیشی راسپارد تا رێكاری پێویست بۆ داخستنیان بگرنەبەر.
لەچەند رۆژی رابردوشدا، راگەیاندنی دەستەی دەروازە سنوورییەكان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە كە مستەفا كازمی لەگەڵ سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان كۆبووەتەوە و سەبارەت بە ژمارەیەك پرسی تایبەت بە دەروازە سنوورییەكان گفتوگۆیان كردووە.
هەروەها باسی لەوەكردبوو، لە كۆبوونەوەكەدا كازمی جەختی لە پێویستی داخستنی دەروازە سنوورییە نافەرمییەكان كردووەتەوە و راشیگەیاندووە، پێویستە لە دەروازە سنوورییەكاندا، تاقیگە دابنرێت بۆ پشكنینی كاڵا هاوردەكراوەكان كە لەژێر دەسەڵاتی دەزگای ناوەندی پێوانەسازیی و كۆنترۆڵی جۆریدا بێت.
پرسی داخستنی دەروازە نافەرمییەكان یەكێك بوو لەو پرسانەی كازمی بەردەوام كاری لەسەر دەكات، پێشتریش بەشێوەیەكی مەیدانی دەروازە فەرمییەكانیشی كرد، تاوەكو لە رێوشوێنەكانی كاركردنی ئەو دەروازانە ئاگادار بێت.