نازم دەباغ: ئه‌نجامدانی هەڵبژاردن كاریگەری لەسەر سیاسەتە گشتیيەكانی ئێران نابێت

پۆڵه‌تیك پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەئێران رايگەیاند، به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م خولەی هەڵبژاردن له‌ئێران جیاوازتره‌ لەهەڵبژاردنەكانی پێشوو ئه‌ویش بەهۆی ئەوەی بەشێك لەكاندیدەكان كشاونەتەوەو به‌شێك له‌كاندیده‌كانیش نیگه‌رانن لە بەڕێوەچوونی پرۆسەكە.

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران وتیشی، بەشێوەیەكی گشتی هەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران كاریگەری ئه‌وتۆی لەسەر سیاسەتە گشتیيەكانی ئێران لەچوارچێوەی مامەڵەكانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە نابێت.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ دیاریكردنی سێزده‌هەمین سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌م شێوه‌یه‌یه‌

ـ لە دەرەوەی ئێران لە 133 وڵات دەنگدانی سەرۆککۆماری ئێران بەڕێوەچوو.

ـ 234 سندوقی دەنگدان لە دەرەوەی ئێران بۆهەڵبژاردن دابینکرابوو.

ـ لە ی ئێران 59 ملیۆن و 310 هەزار و 307 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

ـ 29 ملیۆن و 980 هەزار و 38 کەس لە ڕەگەزی نێر مافی دەنگدانی هەیە.

ـ 29 ملیۆن و 330 هەزار و 269 کەس لە ڕەگەزی مێ مافی دەنگدانی هەیە.

ـ 1 ملیۆن و 392 هەزار و 148 کەس بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن.

ـ لە شاری تاران 9 ملیۆن و 815 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

ـ لەکۆی حەوت کاندیدی پەسەندکراو، تەنیا چوار لە کانیدانی سەرۆکایەتی ئێران ماونەتەوە.

ـ له‌ناو كاندیده‌كاندا یەک کاندیدی ڕیفۆرمخواز هەیە و ئەوانی تر ئوسوڵگەران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا