كازمی و لیژنەی دارایی پەرلەمان گفتوگۆی كەمكردنەوەی بڕی قەرز دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمان تاوتوێی پرۆژە یاسای قەرزو پرسی كەمكردنەوەی بڕی قەرز كۆببنەوە.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، كۆبونەوەكە لە كاتژمێر 12 دەبێت ئەوەش بۆ تاوتوێكردنی بڕی ئەو قەرزەیە كە حكومەت تا كۆتایی ساڵ پێویستی پێی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەی دارایی و كازمی گفتوگۆی بڕگەو مادەكانی یاساكەی لەگەڵ دەكەن بۆ ئەوەی بزانرێت حكومەت چەندی پێویستە بۆ ئەوەی پەرلەمان رەزامەندی لەسەر بدات.

جەختی لەوەشكردەوە، هەركات لەگەڵ كازمی لەسەر بڕی قەرزەكە رێكبكەون ئەوا یاساكەش پەسەند دەكرێت، “ئەوەی ئێمە حسابمان كردووە، حكومەت بۆ دابینكردنی مووچەو پێداویستییەكانی خۆی تەنها پێویستی بە 12 بۆ 13 ترلیۆن هەیە”.

رۆژی حەوتی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژە یاسای قەرز كرد كە پێشتر حكومەت ئاڕاستەی كردبوو، پرۆژەكەش بە ئامانجی پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەو دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانە، بەڵام پەرلەمانی عێراق بڕی قەرزەكەی لا زۆرە كە 41 ترلیۆن دینارەو داوا دەكات بۆ 11 ترلیۆن دینار كەمی بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا