ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كە بڕیارە سەرەتای حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

كۆمسیۆنەكە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، هەوڵدەدات هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدات، كاریشدەكات بۆ دابینكردنی هەموو پێداویستییە هونەریی و لۆجیستییەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رووی پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن لیژنەی ئەمنی باڵای هەڵبژاردنەكان بەئامادەبوونی ئەندامانی كۆمیسیاران كۆبوونەوەیەكی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پلانی ئەمنی هەڵبژاردنەكە ئەنجامداوە.

باسی لەوەشكرد، نووسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق كردووە بۆ پێدانی داتابەیسی تایبەت بە نێردراوە دیبلۆماسییەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كە وەكو چاودێری هەڵبژاردن ئامادە دەبن.

پێشتر مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران عێراق بڕیاریدا رۆژی شەشی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا