پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵی دادگەری كوردستان كوردستان دەڵێت، بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بە چوار قۆناغ دەستمان بە ئامادەكارییەكان كردووە و لە ئێستادا دوو قۆناغی كۆتایی هاتووە و دوو قۆناغی دیكەی ماوەتەوە.
بێستوون حەمە ساڵح، بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵی دادگەریی، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە 1ی حوزەیرانەوە دەستمانكردووە بە ئامادەكارییەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەوەبوو پلانێكی چوارقۆناغیمان دانابوو لە ئێستا دوو قۆناغی كۆتایی هاتووە.
بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵی دادگەریی، وتی: ئەو دوو قۆناغەی پێشوو زیاتر ئامادەكاری و خۆرێكخستنەوەبوو بەوپێیەی تازە بە تازە كۆنگرەی حزبمان بەستبوو، هەردوو قۆناغەكەمان 100% جێبەجێكردووە.
وتیشی: دوو قۆناغەكەی دیكەش یەكێكیان لە 10ی ئاب دەستپێدەكات بۆ 10 ی ئەیلول، قۆناغی چوارەمیش لە 10 ی ئەیلول دەستپێدەكات بۆ 10ی تشرینی یەكەم، بۆ هەر قۆناغێك چەند خاڵێكمان داناوە بەشێكیان لۆجستین و بەشێكیان پەیوەستن بە ئۆرگانەكانی حزبەوە، بەشێكیشی كردنەوەی خول و ناساندنی زیاتری كاندیدەكانمانە.
باسی لەوەشكرد، بە فەرمی دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن كردووە بەڵام رێنماییەكان دیاری نەكراون لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە بۆئەوەی كاندیدەكان و هێز و لایەنە سیاسییەكان چۆن دەست بە شێوازی بانگەشەی دیار بكەن، ئەوەی تا ئێستا هەیە بانگەشەیەكی زۆر دیار نییە.
بێستوون حەمە ساڵح، روونیشیكردەوە، كۆمسیۆن كاتی بانگەشەی دیاریكردووە بەڵام شێوازی بانگەشەكردنی دیاری نەكردووە، كە چۆن دەكرێت ، لە ناو بازاڕەكان دەكرێت یان لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكرێت، ئەو شوێنانە كوێن رێگە پێدراون بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، یان قەدەغەن، هەركات رێنماییەكانی كۆمسیۆن لەمبارەیەوە دەرچوون دەست بە بانگەشەی یەكجاری خۆیان دەكەن.