كازمی و بەرپرسانی باڵای ئەمنی كۆبونەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری ناوخۆو فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا كۆبویەوەو تاوتوێی دۆخی ئەمنی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەكەیان كرد.

نوسینگەی كازمی رایگەیاند، كۆبونەوەكە لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی عێراق بووەو تێیدا هەریەكە لە وەزیری ناوخۆو فەرماندەیی گشتی ئۆپراسیۆنەكان و ژمارەیەك لە ئەفسەران و پلەدارەكان ئامادەی بوون، رێكارەكانی پاراستنی دۆخی ئەمنی و بەتایبەت چەند بۆنەیەك باسكراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبونەوەكەدا كازمی باسی لە تەقینەوەكەی بەغدا كردووە كە تێیدا سەردانیكەرانی یادی ئیمام موسای كازم كردبووە ئامانج.

ئەوەشهاتووە، هەموان جەختیان لە جێبەجێكردنی ئەو پلان و رێوشوێنانە كردوەتەوە كە بۆ پاراستنی دۆخی ئەمنی دەگیرێنەبەر تاوەكو هێمنی و ئاسایش بۆ ناوچەكەو بەتایبەت بۆ بەغدا بگەڕێننەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، شەوی رابردو لەكاتی رۆشتنی زیارەتكارانی ئیمام كازم بۆ شوێنی زیارەتكردنەكەیان لە بەغداد، تەقینەوەیەك رویدا و بەهۆیەوە 10 كەس بریندار بوون دواتریش یەكێك لە بریندارەكان گیانی لە دەستدا.

پاش تەقینەوەكەش، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، نارنجۆكێكی دەستی لە شوێنێكی كۆكردنەوەی خاشاك لە نزیك پردی الائمە لە بەغداد تەقیوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا