كازمی: نابێت چیتر عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێكان

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق چیتر نابێت بە گۆڕەپانی ململانێ نێودەوڵەتییەكان و داواشیكرد، ئەو گرژیانەی كە هەن لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بكرێن.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەبۆنەی شەشی كانونی دووەم كە یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراقە وتارێكی پێشكەشكردو رایگەیاند، سوپای عێراق بە وەفا ماوەتەوە بۆ گەل.

ئاماژەی بەوەشكرد، نابێت چیتر عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێكان و دەبێت عێراق بەرەو كەناری ئارامی بڕوات.

لەبەشێكی دیكەی وتارەكەیدا باسی لەوەكرد، كشانەوەی سەربازەكانی ئەمریكا دەرئەنجامی دیالۆگی ستراتیژییە لەگەڵ واشنتۆن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، شەشی كانوونی دووەمی 1921، واتە 100 ساڵ لەمەوبەر سوپای عێراق دامەزرا، حكومەتی عێراقیش ئەو رۆژەی وەك پشوو دیاریكردووە، بەڵام حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو پشووە هەرێم ناگرێتەوەو لە دامودەزگاندا دەوامی فەرمییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا