شاندی هەرێم لەگەڵ كازمی كۆبوەوە

پۆڵەتیك پرێس

شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوەوەو تاوتوێی چارەسەكردنی پشكی كوردیان لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی كردەوە.

كۆبونەوەكە لە ماڵی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بەڕێوەچوو تێیدا سەرۆك فراكسیۆنە كوردییەكانیش بەشداریان تێداكرد.

بڕیارە شاندی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و بەرپرسانی دیكەی عێراق كۆببنەوە

.
تائێستا هەرێم و ناوەند لەبارەی پشكی هەرێم لە بودجەدا نەگەشتونەتە رێككەوتن، هەردولا رازی نین بەو پێشنیارانەی ئاڕاستەی یەكتری دەكەن، هاوكات ئەگەر هەیە سبەی پێنج شەمە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی بخرێتە دەنگدانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا