پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ خوار 78 دۆلار دابەزی.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 77 دۆلار و 90 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 73 دۆلار و 78 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممە بەهۆی ئەگەری کەمکردنەوەی زیاتری ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن هاوپەیمانانی ئۆپیک پڵەسەوە نرخی نەوت زیاد لە دۆلارێک بەرزبووەوە.