زەریف: نەتانیاهۆ هاوشێوەی ترەمپ زەلیلانە دەسەڵاتی جێهێشت

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، نەتەنیاهۆ بەهەمانشێوەی ترەمپ كە دژە ئێران بوو “زەلیلانە” دەسەڵاتی جێهێشت و چووە “زبڵدانی” مێژووەوە.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا رایگەیاند، ئێران هێشتا بەسەربەرزانە راوەستاوەو دوای چوونی نەتانیاهۆ كاتی گۆڕانی ئاڕاستەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ، ئەوە چارەنوسە كە بە درێژایی چەندین هەزار ساڵ بەردەوامەو بەسەر كەسانێكدا هاتووە كە بیریان لە زیانگەیاندن بە ئێرانیەكان كردووەتەوە، بەڵام خۆیان زەرەرمەند بوون.

لە ماوەی رابردودا دوای ئەوەی بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆكوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل نەیتوانی سەركەوتوو بێت لە پێكهێنانی حكومەت دوای 12 ساڵ دەسبەرداری پۆستەكەی بوو.

نەتەنیاهۆ داوای لەلایەنەكانی دیكە كرد كار بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا