پۆڵەتیك پرێس:
دەسەڵاتدارانی پارتی دیموكرات لەپارێزگای دهۆك ڕۆژنامەنووس شێروان شیروانی-یان دەستگیركرد، كە یەكێكە لەچالاكوانانی پارێزگاكەو بەشداری ناڕەزاییە جەماوەرییەكان دەكات.
پارێزەرانی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆیان لەچارەنووسی ڕۆژنامەنووس شێروان شیروانی دەربڕی، كە لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەستبەسەركراوەو تا ئێستا چارەنووسی نادیارە، كە نزیكەی دوو مانگە چەند چالاكوانێكی تر بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەكاندا دەستبەسەرن.
ئایاز شیروانی سەرنووسەری ڕۆژنامەی “باشوور”، لەبارەی دەستگیركردنی ئەو چالاكوانانە دەڵێت: دەسەڵاتداران بە شێوەیەكی نایاسایی و نایاسایی … بەبێ بڕیاری دادگا دەستگیركراون.
نزیكەی 10 ئەفسەری پۆلیس، كە چواریان جلی مەدەنیان لەبەردا بوو، شیروانییان دەستگیركردووە، كە لەگەڵ دەستگیركردنەكەشی دەستیان بەسەر دوو لاپتۆپ و دەفتەرێكی تایبەتی گرتووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (CPJ)، دەستگیركردنی ئەو كەسانە ناڕەزایی دروست كردووەو بەو هۆیەشەوە رەخنە لەدەسەڵاتەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگیرێت.
جگە لە شیروانی، چالاكوانانی مافی مرۆڤ نیگەرانن لە چارەنووسی بەدەل بروارییش، چالاكوانی مەدەنی، كە نزیكەی دوو مانگ پێش ئێستا بەشداری لە خۆپێشاندانەكانی پارێزگای دهۆك كردبوو، بۆ داواكردنی پێدانی موچە بە فەرمانبەران رێكخرابوو.
لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی رابردووەوە حكومەتی هەرێم تەنیا شەش موچەی داوە بەفەرمانبەرانی خزمەتگوزاری مەدەنی، كە 1,2 ملیۆن فەرمانبەر لەهەرێم هەیە، هەروەها لەمانگی حوزەیراندا بڕیاریدا بە بڕینی 21% موچە، كە ئەوە ناڕەزایی دروست كردووە.
لەكاتێكدا لەشاری سلێمانی چەند جارێك خۆپیشاندان ئەنجامدرا، كە دووەم گەورە شاری هەرێمەو لەژێر دەسەڵاتی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندایە، بەڵام پارتی، كە دەسەڵاتداری دهۆكو هەولێرە رێگری لەرێپێوانەكانی ناڕەزایی دەكات.
بەقسەی زیا بوتروس، سەرۆكی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان، لە كۆتایی مانگی ئابەوە تا ئێستا دەسەڵاتدارانی هەرێم 305 كەسیا بە تۆمەتی ڕێكخستنی خۆپیشاندانەكان دەستگیركردووە و چەندینیان دوای چەند ڕۆژێك ئازاد كردووە، 19 كەسی دیكەش هێشتا لە دەستبەسەرن.