سوپای ئیسرائیل: هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە ئەگەرێکی دوور نییە

پۆڵەتیک پرێس

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ئەنجامدانی هێرشی زەمینی بۆ سەر فەڵەستین بە ئەگەرێکی دوور نازانێت. پێشبینیشی کرد “شەڕو کوشتار چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت”.

هێدای زیلبەرمان، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە ١١ ی ئایاری ٢٠٢١، بۆ “ڕادیۆی سوپا” هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر کەرتی غەززە بە “گەورە” وەسف کرد و وتیشی “حەماس ناونیشانی یەکەمی هێرشەکانە بۆ سەر غەززە”.

زیلبەرمان ئاماژەی بەوەش کرد، سوپا پلانی هەیە هێرشەکانی تا سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە بەردەوامی پێبدات و دواتر بارودۆخەکە هەڵدەسەنگێنێت”.

لەبارەی ئەو پرسیارەی ئەگەر هەیە سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامبدا، زیلبەرمان وتی، ” سوپا هیچ ئەگەرێک بە دوور نازانێت” .

پێشتر ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ١٣٠ پێگەی حەماسی لە کەرتی غەززە بۆردومان کردووە و لە ئەنجامدا ١٥ ئەندامی بزووتنەوەکە کوژراون.

بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر چەند ناوچەیەکی باکوری کەرتی غەززە لەفەڵەستین، 21 هاوڵاتی فەڵەستینی بوونە قوربانی لەناویاندا سێ منداڵ هەیە و زیاتر لە 60 کەسی دیکەش بریندارن.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا