حکومەتی عێراق دەرگای دامەزراندن بەرووی دەرچوانی هەرێم دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندرووستیی حکومەتی فیدراڵیی عێراق دەرگای دامەزراندنی بەڕووی دەرچوانی بەشە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

رۆژی چوارشەممە 1ی ئایاری 2024، وزارەتی تەندرووستیی حکومەتی فیدراڵیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەپێی یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2000، وەزارەتەکەیان دەرگای دامەزراندن بەرووی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

راشیگەیاند، پێشکەشکردنی داواکاریی دامەزراندن لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندرووستیی عێراق لەرێگەی فۆرمەوە دەبێت و ئارەزوومەندان 15 رۆژ دەرفەتییان هەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆرم و پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندی وەزارەتیی تەندرووستیی عێراق ئەم بەستەرەیە بکەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا