قوباد تاڵەبانی بڕیارێکی دەرکرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی بەشێك لە كێشەكانی قەزای دەربەندیخان چارەسەر دەكرێن و كارەكانی پرۆژەی ئاوی دەربەندیخانیش دەستپێدەكاتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی كەناڵی كوردسات بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ قائیمقام و سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكانی قەزای دەربەندیخان كۆبووەوە.

لەبارەی داواكاری مانگرتوان و خۆپیشاندەرانی قەزاكە، كە داواكارییەكانیان بریتین لە بەگەڕخستنەوەی پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان و زیادكردنی كارەبا و دروستكردنی هۆڵی نەشتەرگەریی و چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەم كاری رۆژانەی فەرمانگەكان.

لە بەرامبەریشدا لەسەر فەرمانی جێگری سەرۆك وەزیران بەڵێندراوە زەوییەكی گران بەها لە سلێمانی بدرێت بەوەبەرهێنەرێك و لەبەرامبەردا پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان تەواو بكات و لە چەند رۆژی داهاتووشدا كارەكانی دەستپێدەكاتەوە، بڕیاریشدراوە دوو سەعات كارەبای سنورەكە زیاد بكرێت لەگەڵ نۆژەنكردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەری و شوێنی مانەوەی پزیشك لە نەخۆشخانەی دەربەندیخان و ئەگەر پارەی پێویستیش بەردەست نەبوو، هەمان وەبەرهێنەر كە زەوییەكەی پێدراوە كارەكانی تەواوكردنی هۆڵی نەشتەرگەری دەگرێتە ئەستۆ و هەنگاو بەهەنگاویش كاربكرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم كاری فەرمانگەكان.

لە كۆبوونەوەیەكی تریشدا لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی و كەسایەتی كۆمەڵایەتی و تیكۆشەرانی دێرین و نوێنەری لایەنە سیاسییەكانی قەزای دەربەندیخان، جەختكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی داواكارییەكان و بڕیاریشدرا قائیمقام و مامۆستایانی ئاینی سەردانی خۆپیشاندەران بكەن و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكان و جێ بەجێكردنی داواكارییەكانیان باس بكەن، بۆئەوەی كۆتایی بە مانگرتن و خۆپیشاندان بهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا