دەستەی دادوەری پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان دیاریکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە گوێرەی نووسراوێکی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان دیاریکرا بەشێوەیەک کە دوو کورسی بۆ پارێزگای هەولێر، دوو کورسی بۆ پارێزگای سلێمانی و کورسییەک بۆ پارێزگای دهۆک دەبێت.

بەگوێرەی بڕیارێکی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن کە لە رێککەوتی 20ی ئایاری 2024 دەرچووە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی پابەند کردووە بە گێڕانەوەی پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکانی تورکمان، مەسیحی و ئەرمەن.

جومانە ‌غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن لەبارەی بڕیارەکەی دەستەی دادوەریییەوە رایگەیاند، “بەگوێرەى ئەو بڕیارە، لە سلێمانى کورسییەک بۆ تورکمان و کورسییەک بۆ مەسیحییەکان، لە هەولێر کورسییەک بۆ تورکمان و کورسییەک بۆ مەسیحییەکان، لە دهۆکیش کورسییەک بۆ پێکهاتەى ئەرمەن دادەنرێت”.

رۆژی 22ـی شوباتی 2024 دادگای باڵای فیدراڵی 11 کورسی کۆتای پێکهاتەکانی لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشاندەوە، کە پێنج کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی و پێنج کورسیی بۆ کۆتای تورکمان و یەک کورسیش بۆ کۆتای ئەرمەن بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا