پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: دوابەدوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت به لێخۆشبونی 15%ی قەرزی کارەبا بۆ پۆلی (7 و 8)ی ماڵان لە سنوری پارێزگای سلێمانی، کە لە بەرواری 23/7/2023 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەرواری 24/10/2023 کۆتایی دێت .
ئەوەشهاتووە، لەو چوارچێوەیەدا ئاگادارى هاوڵاتیان دەکەینەوە کە لێخۆشبونى پۆلى ماڵان دو هەفتەى ماوەو بەروارى 23/10/2023 کۆتایی دێت، ئەگەر بیانەوێت سودمەندبن، دەبێت لەوماوەیەدا قەرزەکانیان پاکتاو بکەن.
لێخۆشبونی 15%ی قەرزی کەڵەکەبوی پارەی کارەبا پۆلەکانی (بازرگانى و پيشەسازى و كشتوكاڵى و حكومى) لە بەرواری 28/8/2023 چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت و بەرواى 28/11/2023 کۆتایی دێت.