وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا نامەیەك ئاراستەی سەرۆكی هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی سێشەممە 28-03-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان نامەیەكی لە ئانالێنا بێربۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاوە پێگەیشت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سوپاسگوزاری خۆی بۆ پێشوازیی دۆستانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كاتی سەردانیدا بۆ هەرێمی كوردستان لە رۆژانی 7 – 10ی ئەم مانگەدا دەربڕیوە.

لە نامەكەدا ئانالێنا بێربۆك جەخت لە بەردەوامیی پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دەكاتەوە و ئاماژەی بۆ بەردەوامیی ‌بوونی هێزەكانی ئەڵمانیای لە هەرێمی كوردستان داوە.

ئانالێنابێربۆك، وەك سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، سوپاس و پێزانینی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕیوە بۆ میوانداریكردن و حەواندنەوەی ئەو ئاوارانەی لە ئەنجامی هێرش و پەلامارەكانی داعش لە ساڵی 2014 ەوە لە هەرێمی كوردستان داڵدەدراون، بەتایبەتیش ئاوارەكان لە هەردوو پێكهاتەی مەسیحی و ئێزدی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا