پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دوو پۆست لە زانکۆی کۆیە بە چەند مەرجێک رادەگەیەنێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاویکردەوە،” لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا 2 پۆست لە (زانکۆى کۆیە) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، پۆستەکان بریتین لە، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕى و دارایی و ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتییەکان.
ڕوونیکردەوە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدابێت:
– هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
– نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
– خزمەتى زانکۆیی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.
جەختیکردەوە، ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، هەروەها زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنێت.
هاوکات، دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v)، لە (2023/11/16) ڕۆژى پێنجشەممە دەبێت.