عێراق بە سێ رێگا ئامادەکاری ئەمنی بۆ هەڵبژاردنەکان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەبدولحسێن هنداوی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان جەختی لەوەکردەوە، لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکان کار لەسەر سێ ئەرکی سەرەکی دەکات بۆ پاراستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەهەڕەشە ئەمنییەکان.

عەبدولحسێن هنداوی رایگەیاند، ئەو مەترسیە ئەمنیەی لەئێستادا هەیە جیاوازە لەوەی لەرابردوودا هەبوو، ئەمجارە مەترسیەکی ئەمنی بەهێزتر هەیە کە خۆی دەبینێتەوە لەناکۆکییە عەشایەرییەکان و ئەو لایەنانەی چەکی نایاسایی بەکاردەهێنن.

وتیشی: بە سێ رێگا دەتوانرێت لایەنی ئەمنی چارەسەر بکرێت، یەکەمیان لەناو بنکەکانی دەنگدان کە ئەمەش لەئەستۆی کۆمسیۆندایە، دووەمیان دەرەوەی بنکەکانی دەنگدان کە لەئەستۆی لیژنەی ئەمنیدایە، سێیەمیشیان بریتییە لەپاراستنی کۆمسیۆن و کۆگا و نوسینگەکانی لەبەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، هەتا دووربن لەهەر هەوڵێکی تێکدەرانە.

بەپێی قسەکانی ئەو راوێژکارە، نیوەی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان تەواو بووە و ئەگەری دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەکانی بەدوور زانی و دڵنیایی دا لەبارەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەچوار مانگی داهاتوودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا