بەهۆی تەقینی بۆری ئاوی سلێمانی_دوكان چەند پۆلیسێك برینداربوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی تەقینی بۆری ئاوی خواردنەوەی دوكان-سلێمانی ژمارەیەك پۆلیس برینداربوون، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانیش دەڵێت، تیمەكانیان سەرقاڵی چاككردنەوەی بۆرییەكەن و دۆخی تەندروستی پۆلیسەكان باشە.

سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بۆری ئاوی خواردنەوەی دوكان-سلێمانی تەقیوە، لە ئێستاشدا تیمەكانیان سەرقاڵی چاككردنەوەی ئەو بۆرییەن.

وتیشی، هەوڵدەدەن بە زووترین كات بۆرییەكە چاك بكەنەوە بۆ ئەوەی كێشەی ئاوی خواردنەوە بۆ سلێمانی دروست نەبێت.

دەربارەی دۆخی تەندروستی ئەو پۆلیسانەی برینداربوون، وتی: تەندروستیان جێگیرە تەنها پۆلیسێك تووشی تەنگە نەفەسی بووە و براوە بۆ نەخۆشخانە.

روونیشیكردەوە، پۆلیسەكان بەهۆی پارچەی بەرد لە كاتی تەقینی بۆرییەكەدا بریندار بوون، بەڵام ژمارەی بریندارەكانی ئاشكرا نەكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا