بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم بەسەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بەرەو بەغدا بەڕێدەکەوێت بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی شەنگال.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، بڕیارە ئەمڕۆ هەینی شاندێکی هەرێم بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ سەردانی بەغدا بکات.

ئەوەش هاتووە، ئامانجی سەردانەکە رێککەوتنە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر ئاسایی کردنەوەی بارودۆخ و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ قەزای شەنگال.

هاوینی ٢٠١٤، یەزیدییەکان لە شەنگالی زێدی خۆیان لەسەر دەستی رێکخراوی داعش دووچاری کۆمەڵکوژی و هێرشی نامرۆیی بوونەوە و بە هەزاران منداڵ کرانە سەربازی کۆیلەکراو، ئەوەش وایکرد بەشێکی زۆری یەزیدییەکان شەنگال بەجێبهێڵن و بچنە شوێنی پارێزراوتر.

سەرباری ئەوەش، هیێشتا بەتەواوەتی سەقامگیری بۆ ناوچەکە نەگەڕاوەتەوە و ناوبەناو رووبەڕووی بۆردومانی تورکیا دەبێتەوە بە بیانوی بوونی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەو ناوچانە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا