شاندی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی سێ پرس دەچێتەوە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس_

بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە و تاوەکو ئێستاش ڕوون نییە کە ئاخۆ سەرۆک وەزیرانی هەرێم سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات یاخود نا.

بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەپێی زانیارییەکانم لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات بۆ تەواوکردنی ئەو گفتوگۆیانەی پێشتر لەنێوان هەردوولادا کراون.

گفتوگۆ دەکەن لەسەر، دۆسیەی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق و پرسی نەوت و دەروازە سنورییەکان

ئاماژەی بەوەشکرد، شاندی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵیدا لەباری سێ دۆسیەی گرنگ گفتوگۆ دەکات کە بریتین لە، دۆسیەی پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق و پرسی نەوت و دەروازە سنورییەکان.

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند، تاوەکو ئێستا روون نەبۆتەوە کە ئایا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم خۆی سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات یاخود نا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا