پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە سبەینێ شەممە كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
لە لووتكەكەدا كە رۆژی شەممە 28/8/2021، بەڕێوەدەچێت، بەشێك لە سەرۆك و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ناوچەكە ئامادە دەبن و ژمارەیەك تەوەری گرنگی دیپلۆماسی، سیاسی و ئابووریی باسدەكرێن.
د.حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: كۆنگرەكە چەند تەوەرێك لە خۆدەگرێت، تەوەرە سەرەكییەكانی پەیوەستن بە دیپلۆماسییەتی عێراقی كە سەقامگیری عێراق فەراهەم بكات، هەروەها گرنگی دیپلۆماسی و سیاسی و ئابووری خۆی هەیە، هەروەها گفتوگۆ دەكرێت لەسەر ئەو بابەتانەی سنوورەكان تێدەپەڕێنن، وەك گۆڕانی كەشوهەوا، بۆیە ئەو كۆنگرەیە فراوانترە لەوەی لە گۆشەیەكی دیاریكراو قەتیس بكرێت.
عێراق لە دوای 2003 ەوە یەكەمجارە كە لووتكەیەكی ئاوا فراوان بەڕێوەببات، توركیا، سعودیە و ئێران لە ئاستی وەزارەتی دەرەوە بەشداریی لە لووتكەی وڵاتانی دراوسێی عێراق دەكەن.